دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس بڵاوکردەوە
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ئامانجێكی گه‌وره به‌ده‌ست هات؛ ده‌شڵێت، ئەم هەنگاوە گیانی کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق قووڵتر ده‌كات.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی هەوڵی هاوبەشیی نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم کاربەدەست و وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستانە لە بەغدا.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس ئامانجێكی گه‌وره به‌دیهات، هاوكات گیانی کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق قووڵتر ده‌كاته‌وه و ڕووبەری متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان فراوانتر دەکات.
