دەوڵەتی یاسا ئامادەیی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی هاوبەش و هاریکار لەگەڵ واشنتۆن دووپات دەکاتەوە
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ جۆشوا هاریس، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە. تاوتوێی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هاندانی هاوکارییەکان کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی مالیکی، کەدەست موتەڵع کەوتووە، هەردوولا پێداچوونەوەیان بە "پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و نێودەوڵەتی، و بەدواداچوون بۆ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە".
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی کردەوە، "عێراق ئامادەیە بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی هاوبەشی و هاریکار لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە ئەمەریکاشەوە، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش".
مالیکی ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یاسادانان کرد کە بەم نزیکانە پرۆسەی سیاسی دەخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەلی عێراق.
لای خۆیەوە جوشوا هاریس هیوای خۆی دەربڕی بۆ کارکردن بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان بەغدا و واشنتۆن، تاوەکو هاوکار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا.
