راستاندنی پەلەکێشکردنی ئەو ئەفسەرانەی بەرپرسیارن لە مردنی خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی بۆ دادگا سەربازییەکان
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لەبارەی گیانلەدەستدانی چەند خوێندکارێک لە کۆلێژی سەربازی چوارەم لە پارێزگای زیقار پەسەند کرد. ڕاسپاردەکان بریتی بوون لە ڕەوانەکردنی ئەفسەرە باڵاکانی ئەکادیمیای سەربازی و کۆلێژ و هەروەها ژمارەیەک لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە ڕووداوەکە، بۆ دادگا سەربازییەکان.
نوعمان لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،ڕوونی کردەوە،؛"
لە چوارچێوەی بەدواداچوونی ڕاسپاردەکانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی چەند خوێندکارێک لە کۆلێژی چوارەمی سەربازی لە ناسریە، ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە پێکهێنراوە، کارەکانی تەواو کردووە و ڕاسپاردەکانی پێشکەش بە سودانی کرد.
وتیشی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لە 19ی حوزەیرانی ئەم مانگە ڕاسپاردەکانی پەسەند کرد، کە بریتی بوون لە ڕەوانەکردنی ئەفسەرانی باڵای ئەکادیمیای سەربازی و کۆلێژی سەربازی چوارەم و چەند کارمەندێکی دیکە کە بەرپرس بوون لە ڕووداوەکە بۆ دادگا سەربازییەکان، ئەمەش بەپێی بڕگە یاساییەکان کە دڵنیای دەدەن لە سەپاندنی سزای توند بەسەر کەسانی تاوانبار و ئەوانەی کە کەمتەرخەم بوون، و وەزارەتی بەرگری ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی ڕاسپاردەکانی بەڕێزیان لەو بارەیەوە جێبەجێ بکات، بەگوێرەی نوسراوێک کە ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیرانی 2025 نێردراوە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد"هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێشتر بڕیاری ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی پەسەند کرد، سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەندازیار (بەشیر خالد لەتیف) کە لە بەشی ڕاگواستنی پۆلیسی کەرخ ڕاگیرابوو، و سودانی فەرمانی تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکانی کرد، کە لە دادگا مەدەنییەکانە، بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بەو ڕووداوە.
