راهینەری ئەرجەنتین لیستی یاریزانانی بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە
لیۆنێل سکالۆنی راهێنەی ئەرجەنتین لیستی سەرەتای یاریزانانی بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە کە لە 31 یاریزان پێکهاتووە.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی مێژوویی ئەرجەنتین سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی دەکات بۆ ئەو دوو یارییە، جگە لەوەش ماستانتونۆی یاریزانی نوێی ریاڵ مەدریدیش لە لیستەکەدا بوونی هەیە، ئینزۆ فێرناندێزیش بەهۆی کارتی سوورەەوە دوورخراوەتەوە.
لە گرنگترین یاریزانەکانی تریش، هەریەکە لە ئیمیلیانۆ مارتینێز و رولی و بێنیتیز وەک گۆڵپارێز بانگهێشتکراون لەگەڵ هەریەکە لەبەرگریکاران ۆمێرۆ و ئۆتامێندی و مۆلینا و مۆنتێل و فۆیز و تاگلیافیکۆ.
بۆ هێڵی ناوەڕاستیش ما ک ئەلیستەر و پاریدیس و نیکۆ پاز و دی پاول دەبینرێن، لە هێڵی هێرشبردنیش جولیان ئەلڤارێز و لاوتارۆ مارتینێز و کۆریا و سیمیۆنی و ئێچڤێری بوونیان هەیە.
ئەرجەنتین لە پێنج و 10ی مانگی داهاتوودا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ڤەنزوێلا و ئیکوادۆر یارییدەکات، بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەکاندایە و گەیشتنی بە مۆندیال مسۆگەر کردووە
