راگه‌یاندنی حكومه‌ت له غه‌ززه: ژمارەی کوژراوان به‌هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گەیشته 11 هەزار و 240 کەس
راگه‌یاندنی حكومه‌ت له غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، ژمارەی کوژراوان به‌هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، گەیشته 11 هەزار و 240 کەس، كه 4630 منداڵ و 3130 ئافرەتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاكو ئێستا 51 رۆژنامەنووس له غەززه کوژراون.
حكومه‌ته‌كه‌ی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاكو ئێستا، 21 کارمەندی بەرگری شارستانی کوژراون.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له بۆردومانەکانی ئیسرائیل 198 کارمەندی تەندروستی کوژراون، وێڕای ئه‌وه‌ی كه 94 باڵه‌خانه‌ی حکومی، 253 قوتابخانه، 71 مزگەوت و 3 كڵێسا وێران بوونه.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە تاكو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 28 هەزار کەسیش بریندار بوون.
