روداوێکی تەقەکردن لە چیک روویدا
پۆلیسی چیك ،ڕایگه‌یاند، چه‌كدارێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی زانكۆ له ناوه‌ڕاستی پراگ چه‌ند كه‌سێكی كوشتوه پێش ئه‌وه‌ی "بكوژرێت"، به‌پێی زانیاریه‌كانیش ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتۆته 15 كه‌س. پۆلیسی چیك له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكرده‌وه، چه‌كداره‌كه كوژرا، ئێستا بیناكه چۆڵ ده‌كرێت و ده‌یان كوژراو و بریندار له شوێنی ڕوداوه‌كه هه‌ن.
میدیاكانی چیك بڵاویانكرده‌وه، ته‌قه‌كردنه‌كه له كۆلێژی ئاداب له زانكۆی چارڵز ڕویداوه، له‌وێ مامۆستایان و خوێندكاران ڕاسپێردراون ده‌رگای ئه‌و ژورانه دابخه‌ن كه تێیدا بون، له‌كاتێكدا پۆلیس ده‌ستوه‌ردانی كردوه.
كه‌ناڵی تایبه‌تی نۆڤا بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویداوه و چه‌كدارێك له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بیناكه ئاماده بوه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی مێژویی پراگ . ڤیت ڕاكۆسان وه‌زیری ناوخۆی چیك به ته‌له‌فزیۆنی گشتی چیك-ی ڕاگه‌یاند، "تا ئێستا بونی چه‌كدارێكی دیكه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه"، داوای له خه‌ڵك كرد پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی پۆلیس بن. پۆلیس ناوچه‌كه‌ی داخست و داوای له‌و كه‌سانه كرد كه له نزیكه‌وه نیشته‌جێن له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، گه‌ڕان و پشكنینی ده‌ستپێكردوه.
