روسیا ڤیتۆ له دژی بڕیارنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆریای باكور به‌كارده‌هێنێت
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی خۆی به‌كارهێنا دژ به ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌ی ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاری پسپۆڕانی لیژنه‌ی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر كۆریای باكور بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌مریكا ره‌شنوسی بڕیارنامه‌یه‌كی خسته‌ڕو به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی كاری پسپۆڕانی لیژنه‌ی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر كۆریای باكور، له‌به‌رامبه‌ردا روسیا ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی به‌كارهێنا، وڵاتی چینیش خۆی له ده‌نگدان به‌دورگرت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتیوانی‌یان له ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌مریكا كرد.
له ده‌قی ڕه‌شنوسی بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هاتوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیار ده‌دات ئه‌ركی لیژنه‌ی پسپۆڕان تا 30ی (نیسان/4)ی 2025 درێژ بكاته‌وه.
ڤاسیلی نێبێنزیا نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕوسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕونیكرده‌وه، "مۆسكۆ دڵنیایه له‌وه‌ی كه كاتی ئه‌وه هاتوه بیر له نوێكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر كۆریای باكور له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكرێته‌وه"، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا نایانه‌وێت له سزاكانیان به‌رامبه‌ر پیۆنگیانگ دوربكه‌ونه‌وه.
ڤاسیلی نێبێنزیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گروپی شاره‌زایانی ساڵی 1718 بوه كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه بوه هۆی ئه‌م دۆخه كاره‌ساتباره‌ی ئێستا، مامه‌ڵه‌كردنیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتییه ڕاسته‌وخۆكانی خۆی راگرتوه، كاره‌كانی له ده‌ستكاریكردن به‌پێی ڕێبازه ڕۆژئاواییه‌كان، دوباره چاپكردنه‌وه و زانیاری لایه‌نگری، شیكردنه‌وه‌ی سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌كان و وێنه‌ی كوالیتی نزم كورتكردۆته‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، گروپه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر دان به بێتوانایی خۆیدا ده‌نێت له په‌ره‌پێدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی هۆشیارانه‌ی دۆخی ڕژێمی سزاكان، لیژنه‌كه به‌رده‌وام بو له پابه‌ندبون به ورده‌كارییه ناگرنگه‌كانه‌وه كه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی نیمچه دورگه‌ی (كۆریا)دا ناگونجێت.
