ریال مەدرید لە هەوڵی جێگرەوەی کۆرتوا یە
یانەی شاهانەی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی ڕایا دەدات بۆ جێگرەوەی تیبۆ کۆرتوا .
یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە ئێستاوە جێگرەوەی تیبۆ کۆرتوا دەستنیشان بکەن و گۆڵچییەک بگوازنەوە کە بتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ خزمەتی یانەکەیان بکات.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی بژاردەی کڕینی داڤید رایا لە ئارسناڵ بەباش دەزانێت، چونکە توانایەکی باشی یاری کردنی هەیە و لەگەڵ شێوازی یاریکردنی چابی ئەلۆنسۆ بەتەواوی گونجاوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردەوە کە گەنەرز بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت، بەڵام لە ساتی ئەوەی نەتوانێت پارێزگاری لێبکات ئەوا ناچار دەبێت هەوڵی گواستنەوەی جێگرەوەیەک بدات.
زەسەن ئاشکاریکردووە کە بەرپرسانی یانە ئینگلزییەکە ئیمیلیانۆ مارتینێز بە باشترین بژاردە دەزانن لە ساتی رۆیشتنی رایا راستەوخۆ وەک جێگرەوەی دەیگوازنەوە ریزەکانیان.
