ریال مەدرید ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی چامپیۆنز لیگ کرد
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئارسناڵی ئینگلیزی کرد.
گێمی یەکەم، لە خولەکی 13 لێدانی سزا بۆ ئارسناڵ گیرا و مەترسی زیاتر بۆ ریاڵ مەدرید دروستبوو، بەڵام ساکا لێدانەکەی لەدەستدا، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم، هەرچەندە چاوەڕێی گەڕانەوەی ریاڵ مەدرید دەکرا، بەڵام ساکا گۆڵی یەکەمی ئارسناڵی لە خولەکی 65 تۆمارکرد.
ریاڵ مەدرید دوای تێپەڕینی دوو خولەک لە رێگەی هەڵەیەکی رایا و سالیبا گۆڵی یەکسانی لە یارییەکە تۆمارکرد، دوای گۆڵی یەکسانیش مێرەنگێ دەستی بە فشارەکانی کرد، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی بێ ئاکامبوو، لە بەرامبەردا لە کۆتا خولەک مارتینێلی گۆڵی دووەمی تۆپ هاوێژەکانی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئارسناڵ کۆتایی هات، بە ئەنجامی هەردوو یارییش گەنەرز بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لە قۆناغی پێش کۆتاییش پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن.
