ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سێڵتاڤیگۆی بردەوە
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سێڵتاڤیگۆی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی سێڵتاڤیگۆ کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوو کاتێک لە خولەکی 33 ئاردا گولەر بەشێوازێکی هونەری نایاب گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
مێرێنگی بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و لە خولەکی 39 مباپێ گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد و سەرئەنجام تایمی یەکەم بە دووگۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا ریاڵ مەدرید گەرایەوە بۆسەر گۆڵی تیپی بەرامبەر و لە خولەکی 48 مباپێ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 69 کاتێک خاڤی گالیانۆ گۆڵی یەکەمی سێڵتاڤیگۆی تۆمارکردوو و پاشان فیلۆت سوێدبێرگ گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و مێرێنگی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 75 خاڵ و لە پلەی دووەمدایە سێڵتاڤیگۆش بە 46 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.
