ریاڵ مەدرید پێکانی کاماڤینگای لە رانیدا راگەیاند و سێ هەفتە لە یاریگاکان دووریدەخاتەوە
ریاڵ مەدرید پێکانی کاماڤینگای لە رانیدا راگەیاند و سێ هەفتە لە یاریگاکان دووریدەخاتەوە.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا لە پێگەی خۆیاندا بڵاویانکردوەوە کە ئیدواردۆ کاماڤینگای ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەکەیان تووشی پێکانبووە.
یانەکە ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کاماڤینگا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە تووشی پێکانبووە لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانە رۆژانە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدا دەبێت و گەڕانەوەشی بۆ یاریگاکان پەیوەستە بە زوو یانە دڕەنگ چاکبونەوە لەو پێکانە ماسولکەییە.
هەرچەندە ئەو یانەیە ماوەی دوورکەوتنەوەی کاماڤینگای دیاری نەکردووە بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
دەشڵێن، کاماڤینگا بەشداری چەندین یاری یانەکەی ناکات کە بەرامبەر لاس پالماس و بەلەدوەلید و ئیسپانیۆل لە خولی ئیسپانیا و سالزبۆرگ و برێست لە چامپیۆنز لیگ و قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیان.
کاماڤینگا لە یاری یانەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ لە جامی شای ئیسپانیا لە خولەکی 70ی تایمی دووەمدا بەشداری پێکرا و یەم پێکانەش هاوشێوەی گورزێکی کوشندە دەبینرێت بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر.
