رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی :كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی له غه‌ززه له ئارادایە
وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی له غه‌ززه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه به‌بێ به‌نج ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ،كریستیان لێندهمێر، وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی له غه‌ززه له ئارادایه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له پزیشكان به‌بێ به‌كارهێنانی به‌نج نه‌شته‌گه‌ری به‌تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست و پێ بۆ بریندارانی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زیاتر له 160 كارمه‌ندی بواری چاودێری ته‌ندروستی له‌میانی كاركردنیان له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كریستیان لێندهمێر هه‌روه‌ها داوای كرد كۆتوبه‌ندی سه‌ر فریاگوزارییه ته‌ندروستی و پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵبگیرێت. هاوكات هۆشداری دا له گه‌وره‌بوونی زیاتری كاره‌ساته مرۆییه‌كان له كه‌رته‌كه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی نه‌مانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ چاره‌سه‌كردنی برینداره‌كان.
