رێواز فایەق دەڵێت: تانەدان لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پێویستی بە توێژینەوەی هەمەلایەنەیە
رێواز فایەق دەڵێت، تانەدان لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پێویستی بە توێژینەوەی هەمەلایەنەیە، ناکرێت حزب و لایەنی سیاسی سەرکێشی بە شایستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە بکەن، لە پێناو دەستکەوتی چەند رۆژی یان چەند کاتژمێری.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری ئێکسی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، تانە پێشکەش کردن لەبەردەم دادگای ئیتیحادی، وردەکاریی و لێوردبونەوە و کار و ماندوبونی زۆر و دیراسەکردنێکی هەمەلایەنەی ئەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتاییترین خاڵەکانی لێوردبونەوەش بابەتی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانی دادگاکەیە، کە لە ماددەی 93ـی دەستوری عێراقی بە ڕون و ڕەوانی دەقنوسکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ناکرێت کەس و حیزب و لایەنی سیاسی سەرکێشی بە ماف و شایستەی هاوڵاتیانی کوردستانەوە بکەن، و وەرەقەیەکی بەهێزی وەرگرتنەوەی ماف، بەهۆی نەزانی، ناشارەزایی و دەسکەوتی چەند ڕۆژی و بگرە چەند کاتژمێریەوە بسوتێنن.
