رێککەوتنی پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی هەڕاجکردنی کەرکووکە کە خۆیان پێی دەڵێن دڵی کوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی راگەیاند، رێككەوتنی پارتی و بەرەی توركمانی لە كەركووک سەرناگرێت.
وتەبێژی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی بۆ ئەوەی ساڵێک پارێزگاری کەرکووک لای کورد بێت و ساڵێکی تر بۆ تورکمان و ساڵێک بۆ عەرەب ئەوە پچڕپچڕکردنی کەرکووکە.
وتیشی: "رێککەوتنی پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی هەڕاجکردنی کەرکووکە کە خۆیان پێی دەڵێن دڵی کوردستان".
سەعدی پیرە جەختیشی كردەوە كە یەکێتیی بە دەنگی خەڵکی کەرکووک زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێناوە و پارتی و بەرەی تورکمانی ناتوانن پەراوێزی بخەن و لە ماف و بەرکەوتەی خۆی خۆشنابێت.
ئەو لێدوانەی سەعدی ئەحمەد پیرە دوای ئەوە دێن كە ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە بەرەی تورکمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتون و ئێستا خاوەنی چوار کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن و چاوەڕوانی لایەنە عەرەبییەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لەو پارێزگایە.
كلمات مفتاحية
- بەرەی تورکمان
- پارتی
- کەرکووک
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکێتیی
- سەعدی ئەحمەد پیرە
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
