رەغد سەدام حوسێن یادی مردنی عودەی و قوسەی دەکاتەوە لە ساڵیادی کوژرانیان
رەغد سەدام حوسێن، کچی سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراق، لە بیستەمین ساڵیادی مردنیاندا یادی براکانی عودەی و قوسەی و مستەفای کوڕی قوسەی کرد.
رەغد سەدام حوسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی دوو براکەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "پاڵەوانەکان نیشتمانیان نەدا بە داگیرکەر لەسەر قاپێکی مس و تا شەهیدبوون شەڕیان کرد"، وتیشی، "خوای گەورە بەزەیی بە عودەی و قوسەی و مستەفای کوڕی قوسەی و هەموو ئەو شەهیدە پاڵەوانانەی عێراق کە ژیانی خۆیان بۆ وڵاتەکەمان و گەلەکەمان بەخشی".
لە 23ی تەممووزی 2003، هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان دەستپێکرد کە تیایدا گەمارۆی ماڵێکیان دا لە شاری موسڵ، کە تێیدا کوڕەکانی سەدام حوسێن، عودەی و قوسەی و نەوەکەی مستەفا خۆیان حەشار دابوو، دوای شەڕێک کە چەند کاتژمێرێکی خایاند و سەدان سەربازی ئەمەریکی بەشداریان تێدا کرد، عودەی و قوسەی و مستەفا کوژران، هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا تەرمی کەسی چوارەمیان دۆزییەوه کە دواتر ئاشکرابوو تەرمەکە دەگەڕاوە بۆ پاسەوانە تایبەتەکەیان.
