زیاتر لە 12 ملیۆن بەشدار بووی لە ڕێوڕەسمی عاشورا خزمەتگوزاری تەندروستیان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، زیاتر لە 12 ملیۆن لە بەشدار بوانی ڕێوڕەسمی عاشورادا خزمەتگوزاری تەندروستیان وەرگرتووە .
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی "ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،تیمە خۆبەخشەکانی وەزارەتی تەندروستی ، هۆشیاری و خزمەتگوزاریی پزیشکی و فریاگوزارییان پێشکەش بە زیاتر لە 12 ملیۆن لە بەشداربوانی مەراسیمی ڕاکردنی (توەیریج ) لە کەربەلا کرد،ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەندروستی و خۆپارێزی لەو مەراسیمە گەورەدا .
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە: تیمە خۆبەخشەکانی وەزارەت لە چەند شوێنێکی گرنگدا جێگیرکران،لەوانە دەروازەکانی( قادی حەجات) و، (باب شهادە) ، و(باب کەرەمە) ، و (باب سەلام) کە تیایدا خزمەتگوزارییەکانی وەک ئەمبولانس و چارەسەری خێرا، و ڕێنمایی تەندروستی شانبەشانی کارمەندانی تەندروستی پێشکەش کراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : تیمە خۆبەخشەکان پابەندبوونی ئایینی و مرۆیی خۆیان بە خزمەتکردنی زیارەتکەرانی ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت) دووپاتکردووەتەوە،و هاوخەمی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەربڕیوە، بەمەش بەهاکانی خۆبەخشی و ڕۆحی کاری خۆبەخشانە بەرجەستە دەکەن.
