زیاتر لە هەزار ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و بیانی ڕووماڵی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن
لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە هەزار و 500 ڕۆژنامەنووس، ڕووماڵی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکەن.
سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەستی
موتەڵع کەوتووە ئاماژەی بەوە دا، 304 کەسایەتیی نێودەوڵەتی لە 7 باڵێوزخانە و 36 ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
کۆمیسیۆن باسی لەوە کرد، زیاتر لە هەزار و 500 ڕۆژنامەنووس کە 200ـیان رۆژنامەنووسی بیانین، بەشداری لە ڕووماڵی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆمیسیۆن دەستی کردووە بە ئامادەکاری و پێدانی باج بە ڕۆژنامەنووسان ئەوانیش پەڕاوی خۆیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن کردووە، هەروەها چاودێرانی دەرەکیش پەڕاوی خۆیان بۆ بەشداری لە ڕووماڵی پرۆسەکە پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە.
