زیانی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا به نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك زیانه ئابوورییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه باشووری كالیفۆرنیا به 52 ملیار دۆلار تا 57 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ناوه‌ندی كه‌شناسی جیهانی سه‌ر به كۆمپانیای "ئه‌كیو وێژه‌ر"، ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی به‌رفراوانه‌ی له كالیفۆرنیا كه‌تووه‌ته‌وه، زیانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه زیان له‌سه‌ر موڵك، كرێ، به‌روبوومی كشتوكاڵی، ژێرخان،گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ تێچووی چۆڵكردن و پاككردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی فریاكه‌وتن و خه‌رجییه پزیشكییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
جۆناسان پۆرته‌ر، سه‌رۆكی پسپۆڕانی كه‌شناسی له "ئه‌كیو وێژه‌ر" ڕایگه‌یاند: "ئه‌م ئاگره یه‌كێكه له خراپترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی دارستان له مێژووی كالیفۆرنیادا، گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وام بێت له سووتاندنی دامه‌زراوه‌كان، له‌وانه‌یه ببێته خراپترین ئاگركه‌وتنه‌وه له مێژووی نوێی ویلایه‌ته‌كه‌دا له ڕووی ژماره‌ی دامه‌زراوه سووتاوه‌كان و زیانه ئابوورییه‌كانه‌وه."
توێژینه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زیانه ئابوورییه‌كانی ئاگركه‌ی ماوی له ویلایه‌تی هاوای ساڵی 2023 له نێوان 13 تا 16 ملیار دۆلار بووه، له كاتێكدا زیانه‌كانی هه‌موو ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌مریكا له ساڵی 2020 له نێوان 130 تا 150 ملیار دۆلار بووه، زیانه‌كانی وه‌رزی زریانه‌كه‌ی ساڵی 2024 كالفۆرنیا نزیكه‌ی نیو ترلیۆن دۆلار بووه.
