زێلینسکی ئامادەی وڵاتەکەی بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا دەربڕی
ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆکی ئۆکرانیا ،ئامادەی وڵاتەکەی بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا دەربڕی، ئاماژەی بەوەشکرد ئۆکرانیا ئەو ئاگربەستەی دەوێت و پابەندن بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، پشتگیری بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر و بێ مەرج دەکات، دەشڵێت، ئۆکرانیا ئەو ئاگربەستەی دەوێت و پابەندن بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ.
ئەوەشی خستەڕوو، پێنجشەممە لە تورکیا دەبێت، هیوادارە لایەنی رووسیا بۆ دانوستانەکە ئامادەبن.
هەروەها، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکەی زێلینسکی و هاوپەیمانەکانی بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکە نەداوەتەوە.
هاوکات، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت.
