سامەڕایی ڕەخنە لە پاشکۆیەتی دەگرێت: بڕیاری سوننەی عێراق لەلایەن هەندێک لایەنەوە ڕفێنراوە
سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موسەنا سامەڕائی، ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە هەندێک لە هێزە سیاسییە سوننەکان ئازادی بڕیاردانیان نییە، ئەم دۆخەی بە ئاڵنگارییەکی ڕاستەقینە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق وەسف کرد.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، سامەڕائی جەختی لەوە کردەوە کە: "هاوپەیمانی عەزم لە ناوخۆی عێراقەوە دروستبووە و لە دڵی ئەزموونی ئازاری عێراقییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، پشتیوانی هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرنەگرتووە، هەروەها لە هیچ قەوارەیەکی سیاسی دیکەشەوە جیانەبووە، بەڵکو بە هەوڵی ئێمە و هەوڵی هاوکارەکانمان بەبێ هیچ هەژموونگەرایی لەلایەن هیچ کەسێکەوە دامەزراوە."
سامەڕائی وتیشی: بڕیاری سیاسی لە دەستی بەشێک لە لایەنە سوننەکاندا نییە، ئەمەش کێشەیەکە کە لە گۆڕەپانی سیاسیدا هەیە، لە کاتێکدا ئێمە لە عەزم پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان دەپارێزین، بەبێ ئەوەی کەس ناچارمان بکات لەسەر حسابی لایەنێک لایەنگری لایەنێک بین لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە.
