سروە عەبدولواحید: ناردنی موچەی پەیوەستە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و راپۆرتی ئەنجومەنی دەوڵەت
سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، بە كەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له‌سه‌ر پرسی نه‌وت قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، پێی وتم چاوه‌ڕێین هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وە. سودانی وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكات، كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، به‌غدا چاوه‌ڕێ ده‌كات هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێی به‌نده‌ی جه‌یهانه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه.
بەقسەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، به‌غدا متمانه‌ی به هه‌رێم نییه كه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی بێت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، حكومه‌تی عێراق ترسی له‌وه هه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی و پارتی كێشه بۆ هه‌ناره‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت دروست بكه‌نه‌وه.
جەختیشی كردەوە، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
وتیشی، پارتی و یه‌كێتی له خه‌می هاوڵاتیاندا بوونایه، شه‌ش مانگ پێش ئێستا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان ده‌بون. هاوڵاتیان له‌وه تێده‌گه‌ن كه پارتی و یه‌كێتی له‌به‌رهه‌ڵبژاردن و به‌پێدانی دو موچه ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌یان بكه‌ن.
