سروە عەبدولواحید پێشنیاری دەرکردنی سزای ئابووری لەدژی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم دەکات
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵاندنەوەی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق پێشنیاری دەرکردنی سزای ئابووری لەدژی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم کرد
سروە عەبدولواحید لەپەیامێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە،رایگەیاند پێشنیاز دەکەم کە حکومەتی فیدراڵی و دادگا فیدراڵیەکان سزای ئابوری لەسەر هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێم دەربکەن، لەوانەش دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی کە لەلایەن حزبەکانی یەکێتیی وپارتی لە بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها کشاندنەوەی گرێبەستی وەبەرهێنان کە لە ڕێگەی کۆمپانیا حزبییەکانەوە پێیان دراوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت و کارەبادا.
وتیشی،سزای ڕاستەقینە و بە ئازار ئەوە دەبێت کە سەرچاوەی داهاتیان وشک بکەنەوە و بە شێوەیەکی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی نەوت لە سنوورەکانیانەوە. ئەم هەنگاوە دەبێتە گورزێک دژیان.
دووپاتیشیکردەوە،سەبارەت بە سزای هاوڵاتی و فەرمانبەریش نایانهەژێنێت، چونکە لە واقیعدا لەسەر ئازاری هاوڵاتی سەما دەکەن.

