سزای نوێی ئەمریکا دژی تۆڕەکانی داراییکردنی ئێران و حزبوڵا
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر كه‌سانێكدا سه‌پاندوه كه به‌و پێیه "ئاسانكارییان كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار" له ئێرانه‌وه بۆ حزبوڵای لوبنان له ساڵی 2025دا.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، نوسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ره‌كی "بڕیاریداوه ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ پشتگیریكردن له چه‌كداماڵینی حزبوڵا به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاسانكارییان كردوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار له ئێرانه‌وه بۆ حزبوڵا له ساڵی 2025دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حزبوڵڵا ئه‌و پارانه بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه نیمچه سه‌ربازییه‌كانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی تیرۆریستی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی لوبنان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خۆی به‌سه‌ر هه‌مو خاكی لوبناندا به‌كارده‌هێنێت".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستیكردۆته‌وه، ""قۆستنه‌وه‌ی حزبوڵا له كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی پاره و ئابوریی نه‌ختینه‌یی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی نایاسایی، هه‌ڕه‌شه له یه‌كپارچه‌یی سیسته‌می دارایی لوبنان ده‌كات به تێكه‌ڵكردنی پاره‌داركردنی تیرۆر له‌گه‌ڵ بازرگانی شه‌رعی" و باسی له‌وه‌شكردوه، كۆمپانیا بێ مۆڵه‌ته‌كان ڕێگه به حزبوڵا ده‌ده‌ن كه سروشتی ئابوری لوبنان كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای پاره‌ی نه‌ختینه‌یی بقۆزێته‌وه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره نایاساییه‌كان".
سزا نوێیه‌كان كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو تیمی دارایی حزبوڵا ده‌كه‌نه ئامانج.
