سعودیە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵی لە ڕوی ئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری ڕاگەیاند
لیژنەی حەج و عومڕەی سعودییە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵی لە ڕوی ئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری ڕاگەیاند و دهڵێت، وڵاتەکەی شانازی بە خزمەتکردنی شوێنە پیرۆزەکان و حاجیانەوە دەکات، دەستبەجێ ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی ساڵی داهاتو دەست پێدەکات.
شازادە سعود بن میشال، جێگری ئەمیری مەککە ڕایگەیاند، "حەجی ئەمساڵ لە ڕوی ئاسایش و تەندروستی و خزمەتگوزاری سەركەوتو بوه، سوپاسی هەمو ئەو كەسانە دەكەین كە بەشداربون لە سەركەوتنی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ".
هەروەها سوپاسی سەرجەم حاجییان و میوانانی ماڵی خوای كرد كە بەشداربون لەو سەركەوتنە بەهۆی پابەندبونیان بەرێنماییەكانی حەج.
حاجیان ئهمڕۆ یهكشهممه تەوافی ماڵئاوایییان ئەنجامدا، ئەوەش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمەکەیان بو، مزگەوتی گەورەی مهككه هاتوچۆی زۆری بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەیی بەرز بۆ کاروباری دو مزگەوتی پیرۆز، بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
