سعودیە یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد
له ناوه‌ندی چاودێریی سه‌دیر له سعودیه مانگ بینراوه‌و میدیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
دیوانی شاهانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند: دادگای باڵا بڕیاریدا كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 11ی ئازاری 2004 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی كۆچیی 1445 بێت.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانیش له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودی، دیوانی وه‌قفی سوننه له عێراق و هاوكات له هه‌رێمی كوردستانیش سبه‌ینێ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و مانگه راگه‌یه‌ندرا.
دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی سعودیه، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: لیژنەی بینینی مانگ کۆبووەوە و دوای چاودێریکردن مانگ بیندراوە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
هاوكات هه‌ریه‌ك له عومان و قه‌ته‌ر و ئیمارات و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی، سبه‌ینێ دووشه‌ممه كرایه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
