سعوودیە حوکمی لەسێدارەدان دژی شەش کەس ئەنجامدا
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕۆژی چوارشەممە سزای لەسێدارەدانی بەسەر 6 کەسی لە ڕەگەزنامەی ئێرانی ڕاگەیاند پاش ئەوەی بە "کوشتنی بەهێز" حوکمدراون و بە تۆمەتی قاچاخچێتی حەشیش بۆ سعوودیە تۆمەتبارکراون.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی 1ـی 2025 ڕایگەیاندووە، "جاسم محەممەد شەبانی و عەبدولڕەزا یونس تەنگەسیری و خەلیل شەهید سەمری و محەممەد جەواد عەبدولجەلیل و مەهدی کەنعان غانمی و حوڕ محەممەد شەعبان، کە لە ڕەگەزنامەی ئێرانیین حەشیش بە قاچاخ دەهێننە ناو سعوودیە".
هاتووشە: "هێزە ئەمنییەکان توانیویانە تاوانبارانی ناوبراو دەستگیر بکەن و لە لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبارکران بە ئەنجامدانی تاوانەکە و بە ناردنیان بۆ دادگای پەیوەندیدار، دواجار بڕیارێک لە دژیان دەرچوو بۆ سەلماندنی ئەوەی خراوەتە پاڵیان و کوشتنیان و حوکمەکە دوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی کۆتایی پێهات و دواتر لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند کرا و فەرمانێکی شاهانە دەرچوو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە یاساییەکە".
ئەنجامدانی ئەو حوکمانەی لەسێدارەدان هاوکاتە لەگەڵ دەیان بەیاننامەی ڕێکخراوە جیهانییەکان کە دەسەڵاتدارانی سعوودیە تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مافی مرۆڤ لە سعوودیە لە ڕێگەی ئەنجامدانی حوکمی لەسێدارەدان دژی گەنج و ڕۆژنامەنووسە ئۆپۆزسیۆنەکان، هەروەها لەگەڵ دەستگیرکردنیان.
