سلێمانی ... دەستگیرکردنی چوار تۆمه‌تباری روداوێكی كوشتن له دهۆکەوە هەڵهاتبوون
ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی چوار تۆمه‌تباری راگەیاند كه ساڵی رابردوو تاوانی كوشتن‌یان له دهۆك ئه‌نجامدابوو .
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان چوار تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو له‌یاسایان له‌یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری سلێمانی ده‌ستگیركرد كه به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان ڕویان له‌سلێمانی كردبوو.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تۆمه‌تباران له‌ساڵی 2024دا له‌پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتییه‌كیان كوشتوه و هه‌ڵاتون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، رۆژی 19ی (ئاب)ی 2025 دوای چاودێری و به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان هه‌ر چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی كه‌یسه‌كه‌یان، ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌كرێنه‌وه.
