سلێمانی ... نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی هەشت دیاری‌کرا
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی هەشت دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر، (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب، له نێوان 11 بۆ 12 هەزار دیناره، بەوپێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (275 بۆ 300) کاتژمێر کاریانکردووە.
ئاماژەبەوەکرا، سەبات بەو گەڕەكانەی كە چوونەتە ناو پڕۆژەی رووناكی و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری، پێویستە پارەی مۆلیدەكانیان پاكتاوبكەن، چونكە چیتر مۆلیدەكانیان كارناكەن.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکرد، كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پڕۆژەی رووناكی و كارەبایان بووە بە 24 كاتژمێری؛ 602 مۆلید كوژاونەتەوە و چیتر كارناكەن.
