سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان ئاشکرا دەکات
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوەی هەماهەنگی واده‌ى گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان له‌دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لە 10 ڕۆژی داهاتودا گفتوگۆکان دەستپێدەکەن".
ڕەعد تەمیمی كه یه‌كێكه لهسەرکردە دیاره‌كانى چوارچێوەی هەماهەنگی له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتویهتى، "هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەیەکی تایبەت سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکانو بەرنامەی کاریان لەداهاتودا ئەنجامدەدات".
به‌وته‌ى ته‌میمى، "گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتودا دەستپێدەکەن‌و تاووتوێی لادانی ئەو پارێزگارانەش دەکرێت کە ئەدایان وەک پێویست نەبوە".
وته‌كانى سه‌ركرده دیارهكهى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى لەکاتێکدایە، تائێستا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق لەلایەن لیژنەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسەندنەکراوە.
