سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان: پێویسته سوپا ده‌سه‌ڵاتی هه‌مو خاكی وڵاته‌كه‌دا هه‌بێت
نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ڕایگه‌یاند، پێویسته سوپای لوبنان ده‌سه‌ڵاتی هه‌مو خاكی وڵاته‌كه‌دا هه‌بێت.
نه‌واف سه‌لام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له یه‌كه‌مین وتاریكدا له دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگه‌یاند، کاتی دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوی لوبنان هاتوە، بەڵێنیدا چاکسازی ڕیشەیی دەستپێبکات و دەوڵەتێکی مۆدێرن لەسەر بنەمای دادپەروەری و یاسا بنیات بنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ، هاوکات بەدیهێنانی خواستە چاوەڕوانکراوەکانی گەلی لوبنان کە لەمێژە چاوەڕوانکراون".
نه‌واف سه‌لام ئاماژەی بە نیازی خۆی کرد بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزییەتی کارگێڕی فراوانکراو و جێبەجێکردنی بڕگەکانی "ڕێککەوتنی تایف"، بە گرنگیدان بە بنیاتنانی ئابورییەکی بەردەوام کە گەشەکردن بەرزبکاتەوە و متمانە بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو جەختی لەوە کردەوە، ئاوەدانکردنەوە بەڵێن نییە، بەڵکو پابەندبونە، کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندە وێرانبوەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گوندەکانی خۆیان لە باشور و بیقاغ و بەیروت، هاوکات بە دەستهێنانی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەی بەندەرەکە.
ئه‌وه‌شی وت، "دەستەکانم بۆ هەمو لایەک درێژکراوە بۆ ڕزگارکردنی لوبنان، گرەوەکەمان لەسەر یەکڕیزی و هاوکاریمانە و دەسەڵاتی دەوڵەت درێژدەکەینەوە بەسەر هەمو خاکەکانماندا و پابەند دەبین بە بڕیارنامەی 1701 و ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە".
نه‌واف سه‌لام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ده‌ستبه‌جێی كاره‌كانی له‌گه‌ڵ جۆزێف عه‌ون، سه‌رۆكی لوبنان كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانی لوبنان و دوركه‌وتنه‌وه له ده‌رفه‌تی له‌ده‌ستوی زیاتر.
