سه‌رۆكى هه‌رێم پيرۆزبايى له حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
ئەمرۆ سێشەممە (2023/8/8)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی کرد و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین".
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە،"بەڕێزه‌وه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له پرۆسه‌ى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى هه‌رێمی کوردستان".
