سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی لە له‌گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زيرى پێشمه‌رگه دەکات بۆ ئه‌ركه‌كه‌ى
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت ده‌كات. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا راگه‌یاند" پێشوازى له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لێده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه" دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى وا ده‌خوازێت لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بین.
