سه‌لاحه‌دین به‌هادین: پرۆژەی هەژماری من فێڵێکی تیایە
سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئەمرۆ چوارشەممە له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی سیاسی له‌رزیوه له جێگه‌ی خۆی نه‌ماوه، ئێمه گرێیه‌كان كه به ده‌ست ده‌كرانه‌وه ئێستا خراونه‌ته ددان، دانیش خه‌ریكه ده‌شكێت، "به‌داخه‌وه ناوماڵی خۆمان له ئاستی پێویستدا نییه، هه‌ڕه‌شه‌ش زۆره، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كه ناكۆكی ناوخۆییه".
وتیشی: "كه‌س قسه‌ی كه‌س ناخوێنێته‌وه و كه‌س حساب بۆ كه‌س ناكات، هه‌ر كه‌سه ده‌یه‌وێ و ابزانێ پاڵه‌وانی ساحه‌كه هه‌ر ئه‌وه، به هه‌مومانه‌وه ره‌نگه شتێكمان لێ به‌رهه‌م بێت، به‌ڵام تاكه تاكه هیچی لێ به‌رهه‌م نایات جۆرێكه له سه‌رشۆری و زه‌لیلی".
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كه ئێستا ناكرێت، سه‌لاحه‌دین به‌هادین وتی، "ئه‌وه ناكرێت چونكه بێ سود بووه، ئێمه یه‌كێكین له‌وانه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناچین، چونكه ئه‌زموونی پێشوومان هه‌یه كه چه‌ند جارێک چووینه ناو كۆبوونه‌وه‌كان بێ سوود بووه، شتی بێ سودیش دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه".
به‌وته‌ی ئه‌منیداری گشتی یه‌كگرتوو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت گۆڕانكاری روو ده‌دات "ئه‌وانه‌ش كه رێگری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن هه‌ر له‌و گۆڕانكارییه ده‌ترسن".
له‌باره‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه كە حكومەتی هەرێم بەردەوام جەخت لە پڕۆژەكە دەكاتەوە، سەلاحەدین بەهادین وتی: "هەر ئەوەی كە زۆر باسی هه‌ژماری دەكەن، ئەوەیە كە فێڵێكی تیایه".
