سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: ئامانجی سكاڵاكه‌مان چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك كۆمار دژایه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوری وڵات ناكات و ئه‌و سكاڵایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌شڵێت، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی هه‌مواركردنی یاسای بودجه و ڕاده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی بێت".
هاوڕێ تۆفیق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، ده‌مانه‌وێت بۆ هاونیشتیمانیانی عێراقی رونبكه‌ینه‌وه كه وڵاته‌كه‌مان به قۆناغێكی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته هه‌موان پابه‌ند بن به یه‌كڕیزی نیشتمانی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌كی باڵا به‌رامبه‌ر به پرسه گرنگه‌كان، سه‌رۆك كۆماریش وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستور و سیمبولی یه‌كڕیزیی گه‌ل له‌گه‌ڵ هه‌موان له یه‌ك دوری ده‌وه‌ستێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا گه‌لی عێراقیمان خوێن و قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی داوه له‌پێناو به‌دیهێنانی سیستمێكی دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی فیدراڵی كه تێیدا شكۆمه‌ندی و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی هه‌بێت".
هاوڕێ تۆفیق ده‌شڵێت، "هه‌موان ده‌زانن كه یاسای بودجه‌ی سێ قۆڵی فیدڕاڵی كه له‌ساڵی 2023 په‌سه‌ند كرا نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق به‌سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیدا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و ماف و ئه‌ركانه‌ی سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پاڵپشتی سه‌ره‌كی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو به‌پێی یاساكانی كارپێكراو و له‌ژێر چه‌تری ده‌ستور".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "سه‌رۆك كۆمار دژایه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوری وڵات ناكات و ئه‌و سكاڵایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی له‌به‌رامبه‌ر ئازاری به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتوه و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و مانگرتن له خواردن بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر كه بۆته هۆی داخستنی چه‌ندین قوتابخانه و په‌كخستنی هه‌زاران خوێندكار و ئامانجی ئه‌م داوایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و ده‌ستورییه له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ‌دا و حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه داراییه‌كان و ته‌ئكیدیكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی و ڕاده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و غه‌یره نه‌وتی خۆی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی".
هاوڕێ تۆفیق ئاشكراشیكردوه، "سه‌رۆك كۆمار له‌ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانییه‌وه و به‌دواداچونی بۆ ڕه‌وشی ژیانی هاوڵاتیان و سه‌ردانه‌كانی بۆ پارێزگاكانی (به‌سره و نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و واست و موسه‌ننا و ئه‌نبار) هه‌میشه په‌رۆشه بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه و گوێ له ده‌نگ و داخوازییه‌كانیان ده‌گرێت .
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستورییه كه ئامانجی پاراستنی سیسته‌می ده‌ستوری، پاراستنی مافه‌كانی هه‌مو خه‌ڵكه به‌بێ جیاوازی و پشتیوانی له هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ركاتێك ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان یه‌كگرتو بێت، وڵاته‌كه‌مان خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری به‌دی ده‌هێنێت".
