سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم لەبارەی به‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران پەیامێک بڵاودەکاتەوە
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و ڕێكاری سه‌ربازی، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه كاردانه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزی و پشێوییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كاندا ده‌كه‌ین، ئه‌م پێشهاتانه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی".
راشیگه‌یاندوه، "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و ڕێكاری سه‌ربازی، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات، له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه كه كاردانه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزی و پشێوییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زوتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری دۆخه‌كه بگیرێت".
