سوادنی گەیشتە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعودیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، مەحەممەد شەیاع سودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ڕیازی پایتەختی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ھاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە تاوتوێکردنی هێرشەکان و لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان.
ڕاشگەیاندراوە، سودانی لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ڕیاز، بەشداری لە لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی-دا دەکات.
پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی بەرەو ڕیاز پایتەختی سعوودیە بەڕێکەوتووە.
ئەمڕۆ لە ڕیاز لووتکەی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی بە بەشداری سەرکردایەتی وڵاتانی ئیسلامی وەک تورکیا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە تاوتوێکردنی دەستدڕێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، بەڕێوەدەچێت.
