سودانى سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەبازاڕکردنی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵى دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد لەسەر بە بازاڕکردنی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئێستا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوەیان بە پلانی کشتوکاڵی بۆ بەروبومی گەنم لە زەوییە ئاوییەکاندا کرد، لە چوارچێوەی ئەو ئاستەنگییە سەختەی ئاو کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە بەگشتی بووەتەوە، هەروەها ئەو میکانیزمانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دانراون و یارمەتی جوتیارانی داوە بۆ تێپەڕاندنی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە وەزارەتی بازرگانی کرد کە ئەو بڕە لەخۆبگرێت کە پێشبینی دەکرێت لە بەرهەمی گەنم دروێنە بکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئەو ڕێنمایانەی کە لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە دەرچوو سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستەمی ئاودێری مۆدێرن لە ئاودێریدا و زیادکردنی کارمەند بۆ دەروازەکانی بازاڕکردن و عەمبار کردن لە وەزارەتی بازرگانی ئەم زیادبوونە لەخۆبگرن.
سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە پێدانی مافە داراییەکانی جوتیاران لە کاتی ڕادەستکردندا و جەختیشی لەسەر دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ پتەوکردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی دانەوێڵەی گەنم و لێپرسینەوە لە قاچاخچییەکان.
هەروەها سودانی فەرمانی کرد بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی یەکخراوی سەبارەت بە ئەگەری دروستکردنی سایلۆی نوێ لە ئەو پارێزگایانەی کە بەرهەمهێنەری دانەوێڵەی کشتوکاڵیین لە ڕێگەی پڕۆژەکانی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لەو پڕۆژانەدا.
