سودانى: پشتگیری تەواوی حکومەت بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات دەکەینەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە"محەمەد شیاع سودانی "سەرۆك وەزیران، پشتگیری حکومەتی بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات کردەوە.
سودانی لە تویتێکدا لە سەکۆی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس)نوسیویەتی: لە یادی 103ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق،سڵاو لە قوربانیدان و ئەرکی سەرجەم ئەندامانی ئەم دەزگا بنەڕەتییە لە پاراستنی سەلامەتی و پاڵپشتیکردنی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەری یاسا.
سودانی لە تویتەکەیدا دەشڵێت : لەم بۆنە نیشتمانیەدا،پشتگیری حکومەت بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات دەکەینەوە،لەبەهێزکردنی بە باشترین توانای ماددی و زانستی و تەکنەلۆژیا ، هەروەك جەخت لەسەر پابەندبوون بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی شکۆی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی یاسا بەپێی یەکسانی و دادپەروەری و دوور لە موجامەلە دەکەینەوە و سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی بەرزەفری ئەو پۆلیسە شەهیدانەی کە گیانی خۆیان شەرفمەندانە کردە قوربانی خاک و نیشتیمان.
