سودانى پێشوازی دەکات لە شاندێک لە سەرۆک هۆزەکانی پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شەیاع سودانى ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە شاندێک لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییە دیارەکانی پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست، شاندەکە دۆخی کۆمەڵایەتی و ژیانی پارێزگاکانیان و پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی ئەوێیان خستەڕوو بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و ئابووری.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند: سودانی پێشوازی لە شاندی هۆزەکان کرد و ستایشی هەڵوێستی نەتەوەیی و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی هۆزە عێراقییەکانی کرد و وەستانیان شانبەشانی هێزە ئەمنییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە جۆراوجۆرانەی کە هەڕەشە لە وڵات و ڕۆڵەکانی دەکات.
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختی لە ڕۆڵی سەرۆک هۆزکان کردەوە لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و دامودەزگاکانی لە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانیدا و ئەوەی کە ئەوان وەک پشتیوانێک بۆ دەوڵەت پێکی دەهێنن لە پێناو بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری عێراقدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە سەرۆک هۆزکان کرد بەردەوام بن لە هەوڵدان و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی حکومەتدا بەمەبەستی نەهێشتنی ململانێی خێڵەکی، کە بووەتە دیاردەیەکی سەرزەنشتکراو و هەڕەشە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی پارێزگاکان دەکات، هەروەها و ڕێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت دەکات بۆ بنیاتنان و گەشەپێدان کە کاریگەری لەسەر واقیعی پارێزگاکان و داهاتووی ڕۆڵەکانیان هەیە.
لای خۆیانەوە، سەرۆک هۆزکان بە ڕۆحێکی نەتەوەیی بەرپرسیاریان دەربڕی لە پشتگیریکردنی ئەو ئامانجانەی کە لەلایەن بەرنامەی حکومەتەوە دانراون لە دابینکردنی ژیانێکی شیاو بۆ هاوڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری شیاو و هەموو ئەو شتانەی کە بەشدارن لە پشتگیریکردنی سەقامگیری وڵات.
