سودانى پێشوازی لە بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند:سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئابووری مەهدی سەفەری کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی هونەری ئێران سەردانی عێراقی کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئێران لە پڕۆژەکانی ڕێگای گەشەپێدان.
سەفەری پیرۆزبایی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی گواستەوە بۆ حکومەت و گەلی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و تەواوکردنی ئەم مافە دەستوورییە.
لە میانەی دیدارەکەدا سودانی ئاماژەی بە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکخستنی ئابووری کرد لەگەڵ ئێران و کرانەوەی عێراق بەڕووی دراوسێ هەرێمییەکاندا لە پێناو پەیوەندیی زیاتر و بەشداریکردن لە پرۆژەکانی گەشەپێدان، و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەکە.
هەروەها سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن پێیەوە گۆڕوپانی ئابووری خۆش دەکات بۆ هەماهەنگییەکی نزیک و دەرفەتی نوێ دەڕەخسێنێت و ئابووری عێراق و هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە پتەوتر دەکات.
