سودانى پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی/ IFC ئەندامی گروپی بانکی جیهانی لەخۆگرتبوو بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ دەزگای چاکسازی و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد واژۆکراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، سودانی جەختی لەوە کردەوە گرنگیدان بە پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کە نوێنەرایەتی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ جیهاندا دەکات لە چوارچێوەی تێڕوانینێکی گشتگیردا دێت و لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە بۆ پەرەپێدانی هەموو فڕۆکەخانەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیان، جگە لە لایەنەکانی هەمەجۆرکردنی ڕێگاکانی گواستنەوە و پەیوەندی لەگەڵ هەموو جیهاندا.
ئەو ڕێککەوتنەی کە عێراق لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا واژۆی کرد، پشتیوانیکردنی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ لە بواری پەرەپێدانی ڕۆڵی کەرتی تایبەتدا و دابینکردنی جزدانێکی وەبەرهێنانی یەکگرتوو کە چۆنیەتی فراوانکردن و دارایی و کارکرپێکردن و چاککردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی جیهاندا بگونجێت لە ڕێگەی یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکانەوە.
هەروەها دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی ئەزموونی پێشەنگی هەیە لە ناوچەکە و جیهاندا لە بواری نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکان و پێشتر سەرپەرشتی پەرەپێدان و فراوانکردنی گرنگترین فڕۆکەخانەکانی شانشینی عەرەبی سعودیە و تورکیا کردوە، جگە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاژن عەلیای نێودەوڵەتی لە عەممانی پایتەختی ئوردن.
