سودانى پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەحەممەد شەیاع سودانى پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە (4ـی تشرینی یەکەمی 2023) پێشوازی کرد لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هاریکاری نێوان عێراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا و پێداچوونەوەیان بە ستراتیژی سەربەخۆ بۆ کارەکانی نێردەکە لە عێراق کرا و گفتوگۆی لەسەر بەرنامە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان کرد کە لەلایەن پلاسخارت جێبەجێ دەکرێت لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەوڵ و ئامادەکارییەکان کرا لە پێناو سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە شوباتی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی عێراق، "لە کۆبوونەوەکە هەوڵەکانی عێراق خرانەڕوو لە چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەیان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان پاش دابینکردنی کەشێکی پێویست کە پشتگیری سەقامگیری و دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بکات لەگەڵ کۆمەڵگادا، هەروەها باس لە هەوڵەکانی عێراق کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگیەکانی کەشوهەوا و ڕێوشوێنەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وشکە ساڵی".
