سودانی بۆ سەرۆکی پێکهاتەی شیعە لە سوریا جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتار و ئاشتی مەدەنی دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە سەرۆکی پێکهاتەی شیعە لە سوریا كرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی پێکهاتەی شیعە لە سوریا عەبدوڵڵا نیزام.
وتیشی لەدیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی بارودۆخی سوریا و ڕێڕەوی کاروبارەکانی کرا، بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پاڵپشتی گەلی سوریا دەکات بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە و پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و یەکخستنی پێکهاتەکانی دەکات.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتارەکان کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پێکەوەژیان و ئاشتی مەدەنی لەڕێگەی ڕۆڵی پیاوانی ئاینی و بەهێزکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و ڕەتکردنەوەی توندڕەوی و برەودان بە چەمکی هاووڵاتیبوونەوە، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکڕیزی نیشتمانی لەنێوان گەلی سوریادا، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەهێز بکات.
