سودانی : بەردەوامین لە هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستی
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە: لەسەر بەردەوامیی حکومەت لە هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستی.
سەرۆک وەزیران لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بۆبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، جەخت دەکەینەوە لە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی تەندروستی، و بەهێزکردنی ئەدای سیستمی تەندروستی و چارەسەریمان لە ڕێگەی ژێرخانەکەیەوە، هەروەها لە ڕێگەی نیشتیمانیکردنی پیشەسازی دەرمان و بەهێزکردنی ئاسایشی دەرمانی، بەتایبەتی دەرمانەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و شێرپەنجە".
ئاشكراشیكرد: "لەکاتێکدا ئەم هەوڵانە بەردەوامن، کار دەکەین بۆ چەسپاندنی سیستەمی دەستەبەری تەندروستی و سیستەمی بەگەڕخستنی هاوبەشی نەخۆشخانەکان".
لە کۆتاییدا وتی: "ئامانجمان مرۆڤی عێراقییە، و هیچ شتێک لە تەندروستیی کەسوکارمان لە سەرانسەری عێراقدا بەهادارتر نییە".
