سودانی بەشداریی لە کۆڕبەندی بازرگانانی عێراق و عومان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەسەر هەلی وەبەرهێنانی هاوبەشی بەرفراوان لە عێراق و عومان بۆ بازرگانانی هەردوو وڵات دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەشداریی لە کۆڕبەندی بازرگانانی عێراق و عومان کرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەڵاڵە بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی شاندی وەزاری یاوەری.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکە بناغەی پێشکەوتنێکی ڕاستەقینەی نێوان هەردوو وڵات دادەنێت و (24) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و دوو ڕێککەوتننامە لە بوارە جیاجیاکان واژۆ کرا، کە نەخشەڕێگایەک بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت دیاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، و ئاماژەی بە ئەو دەرفەتە بەرفراوانەی وەبەرهێنان کرد کە لەبەردەستی بازرگانانی عێراقیدان بۆ بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە عومان، هەروەها بەشداری کۆمپانیاکانی عومان لە جووڵەی گەشەپێدان کە لە عێراقدا بەڕێوەدەچێت.
سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی سوودوەرگرتن لەم دەرفەتانە کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کێبڕکێی ئابووری جیهانی خێرا، و وەرگێڕانی هاوبەشییەکان و پەیوەندییە جیاوازەکان بۆ بەشداریکردن کە گەشەسەندنی بەردەوام بەدەستبهێنێت و سوود بە گەلانی هەردوو وڵات بگەیەنێت، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی کەرتی تایبەت لە هەردوو وڵات و توانای هاوکاری کرد، بە لەبەرچاوگرتنی پشتیوانی حکومەت لە ئاستی یاسادانان و چارەسەرکردنی بیرۆکراسی.
سودانی ئاماژەی بەو گەرەنتییە سەروەرییانە کرد حکومەت بۆ کەرتی وەبەرهێنان دابینی کردووە، و دەکاتە 85%ی بەهای پڕۆژەکە، ئەمە جگە لە باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان. ئاماژەی بەوەشدا عێراق تا ئێسته سەرچاوی سروشتی زۆری هەیە که بەکارنەهاتووه ، دیارترینیان کەڕتی گۆگرد و فۆسفاته ، به لەبەڕچاوگرتنی هەوڵە حکومییەکان بەڕه و چاکسازی ئابوری و قەبارەی هاوردەکردن که ساڵانه دەگاته (70) ملیار دۆلار.
