سودانی جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە هەموو وڵات
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەکان لە هەموو وڵات کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەکانی پردی جادریە و غەززە ئەنجامدا، کە لەسەر ڕووباری دیجلە لە بەغداد دروستدەکرێن، ئەم پردانە لە گرنگترین پڕۆژەکانن لە قۆناغی یەکەمدا بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، سودانی "پێداچوونەوەی بە پێشکەوتنی کارەکانی هەردوو پڕۆژەکە کرد و گوێی لە پێشکەشکردنێکی ورد گرت لەسەر ئاستی تەواوکردن و فەرمانی کرد زۆرترین هەوڵ بدرێت بۆ پاراستنی خێراتربوونی کارەکان و تەواوکردنی پڕۆژەی پردەکان لەو ماوەیەی کە بۆی دیاریکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران "ستایشی هەوڵەکانی کارمەندان و کۆمپانیا جێبەجێکارەکان و لایەنە پشتیوانەکانی کرد" و جەختی لە "بەردەوامی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە هەموو پارێزگاکان کردەوە و پابەندبوون بە ستاندارد و تایبەتمەندییە دیاریکراوەکان لە جێبەجێکردنی کارەکەدا بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی".
ئاماژەی بەوەشکرد ، "پردی جادرییە بە درێژی (520) مەتر و پانی 20 مەتر دەبێت، لە ناوچەی کەڕادەوە تا دوورگەی ئەعراس بە دوو ئاراستە و بە ناوچەی قادسییەدا تێدەپەڕێت و دەگاتە گۆڕەپانی نسور، یەکێکە لە چوار پردی کۆنکرێتی کە دیوی ڕسافە و کەرخی شارەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ، "پردی غەززە درێژییەکەی دەگاتە (385) مەتر، میحوەرێکی نوێی گرنگ پێکدەهێنێت کە بەشدار دەبێت لە ڕێکخستنی جووڵەی هاتوچۆ و ناحیەی زەعفەرانییە لە دیوی ڕسافەوو بە ڕێگای خێرای دورە یوسفیە لە دیوی کەرخەوە دەبەستێتەوە و دروستکردنی پردەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو".
