سودانی جەخت لە جێبەجێکردنی 18 نەخۆشخانە بە توانای جۆراوجۆر دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لە جێبەجێکردنی 18 نەخۆشخانە بە توانای جۆراوجۆر و زیادکردنی توانای قەرەوێڵەی نەخۆشخانە حکومییەکان لەلایەن حکومەتەوە دەکاتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی لە ناوچەی ڕەحمانییە-شوعله ڕاگەیاند، لە دیوی کەرخی بەغداد ئەم نەخۆشخانەیە یەکێکە لە (16) نەخۆشخانە بەم قەبارەیە، کە بەپێی ڕێککەوتنی عێراق و چین جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵەکانی ستافی وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ئاماژەی بە پلانەکانی حکومەت کرد بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە لەسەر ئاستی قەزاکان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە کێشەی هاتووچۆ بۆ ناوەندی پارێزگاکان و فشارەکانی سەر خزمەتگوزاریەکان ڕزگاریان بێت، هەروەها ئاماژەی بە پەسەندکردنی نوێترین دیزاین لە نەخۆشخانە نوێیەکان و دابینکردنی هەموو ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان کرد.
