سودانی جەخت لە پشتگیریکردنی پزیشکانی دەرمانساز دەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیکردەوە لە پشتگیریکردنی پزیشکانی دەرمانساز لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی دەرمان .
سوودانی لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی (X) نوسیویەتی: "سڵاوێکی گەرم ئاراستەی دەرمانسازانی عێراق دەکەین لە یادی ڕۆژی جیهانی دەرمانسازاندا، بەهۆی ئەو ڕۆڵە گرنگەی دەیگێڕن لە گەشەپێدانی عێراق و بەشداریکردن لە بەدەستهێنانی ئاسایشی تەندروستی."
وتیشی: "پشتگیری و یارمەتیدانی خۆمان بۆ ئەم توێژە سەرەکییە دووپات دەکەینەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتەکەمان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی دەرمان، دابینکردنی چارەسەر بۆ هاووڵاتیانمان، بە کوالیتی و زۆری و بەرهەمی نیشتمانی، کە بە ژمارە و ئاست و جۆرایەتییەکی شانازیپێکەرەوە لە زیادبووندایە."
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "دەرمانسازان و توێژەران و کارمەندانی ئەم بوارە زانستییە بنەمای پێشکەوتنن لە پیشەسازی دەرمانسازیدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلەکەمان، و ئەمەش شانازییە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە کار بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە دەکەن.

