سودانی جەخت لە گرنگیی تەواوکردنی پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت و غاز کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،جەختی لە گرنگیی تەواو کردنی هەردوو پڕۆژەکانی نەوت و غاز لەگەڵ پێداویستییەکانی کارکردن لە ڕێگای گەشەپێداندا کردەوە، بەجۆرێک کە پێکدادان نەبێت لە پرۆژەکان کە کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی کارەکان هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : "محەمەد شیاع سودانی" «سەرۆک وەزیران،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە پڕۆژەکانی سیستمی عەمبارکردن و هەناردەکردنی نەوت.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی کارەکان کرا لە پڕۆژەکانی کۆگاکردن و هەناردەکردنی نەوتدا، و پێداچوونەوە بە کارە لەپێشینەکانی تایبەت بەوان، بەتایبەتی پلانەکانی حکومەت کە پەیوەستن بە هەمەجۆرکردنی هەناردەکردن و نەرمی لە پڕۆسەکانی گواستنەوەی نەوت لەنێوان دەروازە جیاوازەکاندا
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی ئەوە کردەوە کە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت لە کەرتەکانی نەوت و غازدا لەگەڵ پێداویستییەکانی کارکردن لە ڕێگای گەشەپێداندا تەواوکاری یەکتر بن، و پێویستیی ئەوەی کە پێکدادان و تێکگیربوون نەبێت بەشێوەیەک کە کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی کارەکان هەبێت.
