سودانی جەخت لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی پرسە عەرەبییەکان دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەختی لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی پرسە عەرەبییەکان کردەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی و سەرۆکایەتی كردنى ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ سەرۆکی لوبنان جۆزێف عەون بەڕێوەچوو، پابەندبوونی عێراقی بۆ گەیشتن بە ئامانجی یەکخستنی عەرەبی دووپاتکردەوە.
وتیشی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم سەردانە دەرفەتێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ئەمنی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.
هەروەها سودانی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە عێراق بە هەموو مەرجەعییە ئایینییەکانی و چالاکییە جەماوەرییەکانی و هێزە سیاسییەکانیەوە، لە کاتی هێرشەکان پاڵپشتی لوبنان بوو، هەروەها ڕاگەیەندراوەکەی ئایەتوڵڵای سەید سیستانی وەبیرهێنایەوە، کە تێیدا پاڵپشتی هەوڵەکانی ڕووبەڕوونەوەی دەستدرێژییەکانی کرد لەگەڵ پاراستنی گەلی لوبنان.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانییە، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە:
? عێراق لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنی لوتکەی عەرەبیدا کاردەکات بۆ پاڵپشتی کردن لە یەکگرتوویی لوبنان و دامەزراوەکانی دەوڵەت تێیدا لەگەڵ سەروەری خاکەکەی، و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەو پایە گرنگە ڕەتدەکاتەوە.
? لەسەر بنەمای گیانی هاودەنگی، پشتیوانی بەردەوامی خۆمان بۆ گەلی لوبنانی برا لە هەموو بوارەکاندا دووپات دەکەینەوە.
? سەرکەوتنی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی لوبنان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و پێکهێنانی حکومەت هەنگاوی متمانەبەخۆبوونە کە ئێمە چاوەڕوانی بووین هەروەک چۆن گەلی لوبنان چاوەڕێی دەکرد.
? ئێمە پشتگیری لە کۆدەنگی سیاسی ناوخۆیی لوبنان دەکەین، لە چوارچێوەی پابەندبوونمان بە پرەنسیپی بنەڕەتیمان کە دەستوەردان نەکرێت لە کاروباری ناوخۆدا.
? لە دووەمین دیدارماندا لەگەڵ سەرۆک جۆزێف، دەرفەتە هاوبەشەکانمان لە بوارەکانی وزە و پەیوەندییەکان و بازرگانی و کەرتی تایبەت، و یەکگرتن خستەڕوو کە سوودی بۆ هەردوو گەلی برای دەبێت.
? جەخت لەسەر ئیدانەکردنی هێرشە دووبارەکانی ئەو قەوارەیە بۆ سەر سەروەری لوبنان دەکەینەوە ، و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی دەزانین.
? جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1701ی نەتەوەی بەتەواوی، و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت پابەند بێت بە ئەرکەکانی خۆی لە جێبەجێکردنی بە شێوەیەکی تەواوەتی و ناهەڵبژێردراوی بڕیارنامەکە بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان.
? جەختمان لەسەر هەڵوێستی خۆمان بۆ پشتیوانی کردن لە سەروەری و سەربەخۆیی و ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی دژ بە سوریا کردەوە لەگەڵ ئەو سیاسەتانەی کە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی ململانێی تائیفی و نەتەوەیی و هەڕەشە لە یەکگرتوویی پەیکهاتەی کۆمەڵایەتی.
? هەوڵ دەدەین ئەو دەستدرێژییە بەربەرییانە و جینۆساید و سیاسەتی برسیکردن بوەستێنین کە خەڵکی سڤیلی بێتاوانی غەززە دەکاتە ئامانج.
? بەبێ چارەسەرێکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە و مرۆڤدۆستانە بۆ پرسی فەڵەستین، هیچ سوودێک نابینین لە پێشنیاری چارەسەری کاتی، لە کاتێکدا ئەم کوشتارە سیستماتیکە بەردەوامە.
? لە لوتکەی بەغداد، ڕێبازی عێراقمان دووپاتکردەوە، کە هەوڵدەدات پشتگیری لە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بکات و گەلانی لوبنان و فەڵەستین بپارێزێت.
? عێراق دەستپێشخەرییەکی پێشکەش کرد بۆ پاڵپشتیکردنی سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە دوای قەیران و ململانێکان.
? دەستپێشخەرییەکە پاڵپشتی عەرەبی وەرگرتووە، ئێمەش حسابی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی دەستکەوتی زۆر بەدەست بهێنین، بەتایبەتی لە سەردەمی سەرۆکایەتی عێراق لە لوتکەی عەرەبیدا.
? عێراق پاڵپشتی سەرەتایی بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی لوبنان پێشکەش کرد، ئێمەش ئامادەین کار لەسەر میکانیزمی گونجاو بکەین بۆ کاراکردن و تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە بۆ بەرژەوەندی لوبنان.
? عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیەکانی، بەتایبەتی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبیدا.
